لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە روونکردنەوە دەدرێت


بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، بانکیی ناوەندیی عێراق کێشە نەختینەی هەیە بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان نییە.

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان٢٤ ـی راگەیاند" ئه‌مڕۆ ٢٥٠ ملیار له‌ به‌غداوه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌واوی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەکەین".

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان ئاماژەی بەوەشکرد " بانكی ناوه‌ندیی عێراقی به‌پێی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له‌ بانكەکانی رافیده‌ین، ره‌شید و بازرگانی عێراق هەیە، ئه‌و ٧٠٠ ملیار دیناره‌ی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، بۆ هه‌رێمی كوردستان رەوانەی دەکات، بۆیە ئەو بڕە پارەیە بە یەک پاکێج ناکرێتە سەر هەژماریی بانکیی وەزارەتی دارایی".

مەولود سابیر لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی لە دابینکردنی نەختینەی دینار هاوکات، جەختی لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە نییە و لە چەند رۆژی داهاتووش بڕەکانی دیکە دەخرێنە سەر هەژماریی بانکیی وەزارەتی دارایی و دابەشکردنی مووچەش بەپێی لیستی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت.




PM:11:15:24/09/2023