نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرز دەبێتەوە


ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٥٩٨ هەزار و ٨٦٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٨ ملیۆن و ٥٨٨ هەزار و ٨٦٩ دۆلاری بەەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.



PM:05:52:25/09/2023