لەبەر ڕەخنەگرتن لە ئاینی ئیسلام
دوو هونەرمەند لە کەلار دەسبەسەرکران

دوو هونەرمەندی شانۆکار لە کەلار لەسەر نمایشکردنی شانۆگەرییەک کە بەپێی بۆچوونی مامۆستایانی ئاینی" سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام کراوە"، دادواری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، دادوەری دادگای کەتنی کەلار، بڕیاری راگرتنی (توقیف) بۆ هەریەکە لە هونەرمەندان: عومەر عەبدوڵڵا و شکۆ عومەر دەرکردوە لەسەر شانۆگەریەک بەناوی "وەرن ببین بە سەگ" و، ئێستا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستبەسەرن.

شانۆی "وەرن ببین بە سەگ" سێ ساڵ لەمەوبەر لە شانۆی سەرشەقام پێشکەشکراوە و، هەر ئەو دەمەش لە لایەن مامۆستایانی ئاینیەوە دژایەتیان بۆ ئەم شانۆگەرییە ڕاگەیاندووە.

هەردوو هونەرمەندی دەست بەسەرکراو تا ڕۆژی یەکشەممە بە دەستبەسەرکراوی دەمێننەوە لەو ڕۆژەدا دادوەر بڕیار لەسەر چارەنوسیان دەدات.

لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هونەرمەندەدا ژمارەیەک لە هونەرمەندوو ڕۆشنبیر لە ڕاگەیاندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئازادکردنی ئەم دوو هونەرمەندە ڕادەگەیەنن.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندنەکەیە:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئەمڕۆ دادگای کەتنی کەلار هەستاوە بە تەقیف کردن و زیندانییکردنی گەردوو هونەرمەندی هاوڕێمان عومەر عەبدوڵڵا و شکۆ عومەر، لەسەر کەیسێک کە پەیوەندیی بە شانۆگەرییەکەوە هەبووە کە پێش ٣ ساڵ نمایش کراوە.
ئێمە لەلای خۆمانەوە بە توندی ئیدانەی ئەم بڕیارەی دادگا دەکەین، هیچ مەعقول نیە دوو هونەرمەند کە یەکێکیان لە دێرینترین هونەرمەندانی گەرمیانە و ئەوەکەی تریشیان گەنجێکی بەهرەمەندی بواری شانۆیە، بەمشێوەیە بخرێنە زیندانەوە، لەکاتێکدا کارەکەیان کارێکی هونەرییە هی ئەوە نییە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لێرەشەوە داوا لە بەرپرسان و باڵادەستان دەکەین لەئاست ئەم رەفتارەی دادگا بێنە دەنگ و بە زوویی ئەو دو هاوڕێیەمان ئازاد بکرێن، بەپێچەوانەوە رێگای دیکە دەگرینەبەر.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە و ناوی خۆتان زیاد بکەن لە خوارەوە
١-ئۆژین عومەر
٢- ئازاد عوسمان
٣- کۆسرەت برهان
٤- ئاراز ئەبو بەکر
٥- شوان جەلال
٦- سیروان ڕەفعت
٧- بەیان سەعید
٨- سمکۆ سابیر
٩- هاوار هاشم
١٠- چالاک باوەنوری
١١- دلاوەر نوری
١٢ یادگار محمد
١٣- محمد فریاد
١٤- بڕیار محمد
١٥- هەورامان جەلال
١٦- بەختیار شەریف
١٧- عوسمان میروەیس
١٨- عەلی فواد
١٩- دەرباز مەجید ڕەباتی
٢٠- محمد کامل
٢١- جلال محمد ئەمین
٢٢- ئاوات محمد
٢٣- هەرێز جەلال
٢٤- زمناکۆ عبدالکریم
٢٥ - شباح حسێن
٢٦ ـ نالی عەباس
٢٧-سەرگوڵ حسێن
٢٨-کەریمۆک غەفور
٢٩- عادل عبدولمجید یوسف
٣٠- جمعە کەریم
٣١ - هاوڕێ کرێکار



PM:03:46:26/09/2023