ئەمڕۆ گفتوگۆی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بەردەوامە و تائێستا 20 ماددەی لێی پەسەندكراون.
ئەمڕۆ شەممە چوارەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە شاری سلێمانی بەردەوامە و 20 ماددەی نێو پەیڕەو لە كۆی زیاتر لە 60 ماددە پەسەندكراون.
مادەی یەكەم: پێناسەی سەرەكی یەكێتی و بارەگاسەرەكیەكەی لە هەولێری پایتەخت دەبێت.
مادەی دووەم: تایبەتە بە شوناسی یەكێتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە (حزبێكی سۆشیالیست دیموكراتەو دژی جیاكاری رەگەزی و ئایینیە.
ئاڕمی یەكێتی: دەستەگوڵێكە
سوردی یەكێتی مەشخەڵانە
ئاڵای یەكێتی سەوزە
مادەی سێیەم: ئەندام و لایەنگرانی پابەند دەبن بە پەیڕەوی ناوخۆ
مادەی چوارەم: یەكێتی نیشتمانی كوردستان خاوەن كەسایەتی یاسایی مەعنەویە.
مادەی پێنجەم: كۆبوونەوەی ئۆرگانەكان بە ئامادەبوونی زۆرینەی رەها (50+1)
مادەی شەشەم: هەر هاوڵاتیەكی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان باوەڕی بە پرۆگرام وپەیرەوەی ناوخۆی یەكێتی هەبێت دەتوانێت ببێتە ئەندام.
مادەی حەوتەم: تایبەتە بە تەمەنی ئەندام بوون لە یەكێتی و چۆنیەتی بوونە ئەندام.
مادەی هەشتەم: دەبێت ئەندام دڵسۆز بێت و نهێنیەكان بپارێزێت.
مادەی نۆیەم: ئەندامی یەكێتی بۆی هەیە خۆی بۆ پۆستەكانی دەوڵەت بپاڵێوێت.
مادەی دەیەم: تایبەتە بە لەدەستدانی ئەندامێتی (مردن یان ناپاكی سیاسی و نیشتمانی، كاركردن بۆ پارتێكی تر لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن)
مادەی یانزە: تایبەتە بە جۆرەكانی سزادان و سەرنجراكێشان و هەڵپەساردن.
مادەی دوانزەیەم: تایبەتە بە مافی سكاڵای تانەدان
مادەی سیانزە: كۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتەو هەرچوار ساڵێك دەكرێت
مادەی چواردە: تایبەتە بە دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە كە نابێت ئەندامانی كۆنگرە لە (600)ئەندام زیاتر بێت.
مادەی پانزە: تایبەتە بە دیاریكردنی كۆمسیۆنێی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەوە.
مادەی شانزە: تایبەتە بەئەرك و كاری ئەندامانی كۆمسیۆنە باڵاكە
مادەی حەڤدە: تایبەتە بە ئەركو دەسەڵاتەكانی كۆنگرە
مادەی هەژدە: تایبەتە بە بەستنی كۆنگرەی نائاسایی و پێوەرەكانی
مادەی نۆزدە: تایبەتە بە پلینۆیەمی یەكێتی
مادەی بیستەم: تایبەتە بە دیداری گشتی یەكێتی كە هەموو ساڵێك دەكرێت.