نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دوای کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووەوە. 

پەیامنێری ( سپی ) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دۆلار بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار و ١٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٨٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٤٣ دینار.


AM:10:02:02/10/2023