پێرێز بە گەندەڵی تۆمەتبار کرا

خۆسێ مانوێل ڤییارێخۆ کە بازرگانێکی ئیسپانییە و ئەفسەری پێشووی  پۆلیسی نیشتمانی ئیسپانیایە
ئەمڕۆ رایگەیاند : "پێش دۆسیەی نێگریرا  دۆسیەیەکی هاوشێوە لە ڕیال مەدرید دۆزرابووەوە، بەڵام مەحاڵە شتێک دادگایی بکرێت کە کاریگەری لەسەر فلۆرێنتینۆ پێرێز هەبێت، هەرکەس بوێری ئەوەی هەبێت کارێکی خۆکوژی دەکات، پێرێز دەستی لێنادرێت."

دوای ئەم لێدوانە یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی  فەرمی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت |  فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەمان فەرمانی دا ڕێوشوێنی دادوەری بەپەلە و گونجاو بەرامبەر ڤیلاریخۆ بگیرێتەبەر بەهۆی ئەو تۆمەتە درۆیانەی لە ڕادیۆی کەتەلۆنیا وتبووی بەرامبەر بە یانەکە.

ڤییارێخۆ  لە ساڵی 2017 دەستبەسەر کراوە و ئەگەر تاوانبار بکرێت ئەگەری هەیە 109 ساڵ زیندانی بکرێت، تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە تۆڕێکی گەندەڵ سیاسەتمەدار و بازرگان و ئەفسەری پۆلیس و پسپۆڕی میدیا.



PM:02:18:03/10/2023