لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا:

١٠٠ دۆلار لە بغداد بە ١٥٦ هەزار ٦٥٠ دینار 

١٠٠ دۆلار لە هەولێر بە ١٥٦ هەزار ٨٠٠ دینار 

١٠٠ دۆلار لە سلێمانی  بە ١٥٦ هەزار ٨٠٠ دینار 

١٠٠ دۆلار لە  بەسرە  بە  ١٥٦ هەزار ٦٥٠ دینار 




PM:05:16:03/10/2023