سودانی و شاسوار عەبدولواحید لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانەوەی نه‌وه‌ی نوێ كۆبووه‌وه‌ کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم راستەوخۆ له‌ لایەن به‌غداوه‌ تاوتوێ کرا.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی جوڵانەوەی نه‌وه‌ی نوێ، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید لە بەغدا کۆبوونەوە و کۆبونەوەکەش تایبەت بوو بە پرسی ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێی بانکی تی بی ئایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرۆژەکەی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچە لەلایەن بانکی تی بی ئایەوە پێشکەشی محەمەد شیاع سودانی کرد و پرۆژەکەی وەرگرت. 


PM:05:28:05/10/2023