ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ١٩٣ ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٤٩٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦٢ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٤٩٩ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٠ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بوو.