نرخی دۆلار گەیشتە سەروو (١٦٠) هەزار دینار

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی نزیکەی سێ هەزار دینار بەرزبووەوە و گەیشتە بە ١٦٠ هەزار و ٥٠٠ دینار، هەروەها لە بەغدای پایتەختی عێراق نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٦١ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا. 

لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.


PM:05:56:06/10/2023