نرخی دۆلار دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دوای کردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ سەرلەنوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی نزیکەی بە بڕی دوو هەزار دینار دابەزی. 

هەروەها ئێوارەی دوێنێ هەینی پشێویەکی زۆر لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەدی کرا، ئەوەش پاش ئەوەی دوێننێ هەندێک لێدوان و زانیاری بڵاوکرایەوە کە چیتر بانکی ناوەندی پارەی کاش ناخاتە بازاڕەوە، ئەمریکاش گەیشتوونەتە ئەو ڕاستیەی بەشێکی زۆری ئەو پارانەی قاچاغچێتی پێوەدەکرێت ئەو بڕە پارەیە کە ڕۆژانە بانکی ناوەندی بە کاش ئەی خاتە بازاڕەوە. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانییەوە بەم شێوەیە نرخی دراوە بیانییەکانی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٣٠٠ دینارە، ئێوارەی دوێنێ هەینی نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا بۆیەکەم جار ئاستێکی بەرزی پێوانەی تۆمارکرد و نرخەکەی گەیشتە ١٦٠ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەند بە ١٩١ هەزار و ١٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٥٥ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٧٥ دینار.


AM:10:08:07/10/2023