لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٥٦ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٩  ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.


PM:06:13:08/10/2023