ڤیدیۆ.. ژینێ چیرۆکی ژیانی خۆی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک، ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی خۆی کە باس لە چیرۆکی ژیانی خۆی  دەکات بڵاوکردەوە.

ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی خۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە یوتیوب بە ناوی (نیپێڵ) بڵاوكردەوە كە باس لە چیرۆكی ژیانی دەكات لەم سێ ساڵەی كۆتاییدا.

بەرهەمە نوێەکەی ژینێ لە تێكست و ئاوازی هێژایە، ئیبراهیم سەعید كاری ئەرێنجمێنتی بۆ كردوە، محەمەد سیسكۆ كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.

پێشتر ژینێ لەبارەی ئەم بەرهەمەی وتبوی"لەم كۆتاییە زۆر شت رویاندا، هەڕەشەم لێكرا، شەوانی بێ خەویم بەڕێكرد، شەوانی پڕ فرمێسك، بە سادەیی سێ ساڵی رابردە بەناو جەهەنەمدا تێپەڕیم، بەتایبەتی چەند مانگی كۆتایی، من هیچی لەبارەوە ناڵێم، ئەم گۆرانییە دەبێت بە وەڵامی من"

ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.



AM:10:25:09/10/2023