نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار دوای کردنەوەی بازاڕی دراو گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

پەیامنێری سپی لە بازاری دراوی سلێمانییەوە نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ بە  دۆلار بە ١٥٩ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٨ هەزار دینار بوو.

- ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

- ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٤٧ دینارە.

- ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٦٧٠ دینارە.


AM:10:41:09/10/2023