ئەمڕۆ بەفەرمی ئیدن هازارد وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند و بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوەو سوپاسی ریاڵ مەدرید و یانەکانی تر کرد.
هازارد لەسەر وازهێنانی وتی:" دەبێت گوێ لە خۆت بگریت و بڵێیت لە کاتی گونجاودا بوەستە، دوای 16 ساڵ و زیاتر لە 700 یاری، بڕیارمدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم وەک یاریزانێک، توانیم خەونەکەم بەدی بهێنم، لە زۆرێک لە یاریگاکانی دەوروبەری... جیهان.
وتیشی:" لەماوەی ژیانی وەرزشیمدا بەختم هەبووە کە بەڕێوەبەر و ڕاهێنەر و هاوکارە گەورەکانم ناسیوە، سوپاس بۆ هەموو لایەک بۆ ئەم کاتە ناوازانە، بیری هەمووتان دەکەم. هەروەها سوپاسی ئەو یانانە دەکەم کە یاریم بۆ کردوون، سەرەتا لە لیل و چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەلجیکا دەست پێدەکات،سوپاسێکی تایبەت بۆ خێزانەکەم و هاوڕێکانم و ڕاهێنەرەکانم و کەسانێک کە لە کاتی خۆش و ناخۆشدا لێم نزیک بوون.
لەکۆتایدا نویسویەتی:" زۆر سوپاس بۆ هاندەرانی من، کە ئەم هەموو ساڵە بەدوامدا بوون و بۆ هاندانی ئێوە لە هەموو شوێنێک یاریم کردووە. ئێستا کاتی ئەوەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن چێژ وەربگرم و ئەزموونی نوێ ئەزموون بکەین، بەم زووانە لە دەرەوەی یاریگا دەتانبینین هاوڕێیانم.