نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەراورد بەبەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣،  لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی دراو لە كوردستان، نرخی  ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و ١٥٠دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ سێ شەممە، بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٢ ملیۆن و ٥٢٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ٢٦ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.



PM:05:34:10/10/2023