ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ساڵی داهاتوه‌وه موچه‌ی خانه‌نشینان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پله‌كانیان نزمه و موچه‌كانیان به‌گوێره‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان نیه زیاد بكرێت".
ئەمرۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، محه‌مه‌د نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، " زیادكردنی موچه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه نمره‌یان كه‌متره بۆئه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ تێچوی ژیاندا بگونجێت، كۆی گشتی تێچوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی خانه‌نشینان مانگانه ٤.٥ ترلیۆن دیناری پێویسته.زیادكردنی لیستی موچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه پله‌كانیان نزمه و بڕی موچه‌كانیان كه‌مه به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی پاره‌وه راگیراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت و موچه‌كانیان زیاد بكرێت به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ تێچوی ژیاندا بگونجێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕوانه، پێویسته نه‌ختینه‌یی ڕاسته‌قینه هه‌بێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ دروستبوه، به‌ڵام به‌گشتی "پێشبینیده‌كرێت سه‌ره‌تای ساڵی داهاتو موچه‌ی خانه‌نشینانی پله نزم زیاد بكرێت".