(سپی) زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی بەرپرسێکی باڵای سەربازی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرپرسی (فەوجی پۆڵایینی) یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی میدیا)، ئەمڕۆ موقەدەم بورهان غەفور بەرپرسی فەوجی (٧٣٤) کە بە (فەوجی پۆڵایین)ی یەکێتی ناسراوە، لە کاتی بە جێگەیاندنی ئەرکەکەیدا گولـلە لە دەستی دەردەچێت و بە سەختی بریندار دەبێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، ئەو بەرپرسەی یەکێتی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە فه‌رمانده‌ی كۆماندۆی كوردستان له‌ پرسەنامەیەکدا هەواڵی گیان لەدەستدانی موقه‌ده‌م (بورهان حاجی غەفور)ی پشتراست کردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ به‌ "كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن" گیانی لەدەستداوە. 


PM:03:55:12/10/2023