ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٠ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٤٥٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٨٨ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٤٥٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.