وەزیری بەرگری ئەمەریكا گەیشتە ئیسرائیل


لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا بۆ پشتگیریكردنی وڵاتەكەی، گەیشتە پایتەختی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیسرائیل، لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گاڵانت هاوتا ئیسرائیلییەكەی كۆدەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمە سێیەم سەردانی لۆید ئۆستنە وەك وەزیری بەرگری ئەمەریكا بۆ ئیسرائیل، هەروەها دووەم وەزیری ئەمەریكایە كە لە دوای هێرشەكانی بزوتنەوەی حەماس سەردانی ئیسرائیل دەكات.

رۆژی شەممەی رابردوو بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە كەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكی ئاراستەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەكەنشینەكان كرد، لە بەرانبەریشدا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەنگی دژی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند.



PM:12:02:13/10/2023