دژە تیرۆری پارتی: درۆنێكی توركی بەرپرسێک و دوو چەكداری پەكەكەی كوشت


دژە تیرۆری كوردستان (پارتی) رایدەگەیەنێت "لە ناوچەی دهۆك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێكی باڵا و دوو چەكدار دەكوژرێن".

دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) بڵاویكردۆتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2023)، كاتژمێر 17:30، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لەنێوان گوندی میسكا و دەرگەلێی سەر بە ناحیەی كانیماسێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە و دوو چەكداری یاوەری كوژران".

تائێستا بەرپرسانی پەكەكە هیچ روونكردنەوەیەكیان سەبارەت بەو هەواڵەی دژە تیرۆری كوردستان بڵاونەكردۆتەوە.



PM:07:57:14/10/2023