عادل عەبدولمەهدی داوا دەکات ئەمریکا و ناتۆ عێراق بەجێبهێڵن

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیامێکی کورتدا داوا لە ئەمریکا و ناتۆ دەکات کە هێزەکانیان خاکی عێراق بەجێبهێڵن. 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" داواكەین بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆ لە عێراق جێبەجێ‌ بكرێت". 

سەرۆ وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیامەکەیدا جەختیش دەکاتەوە، پێویستە ئەو هێزانە خاکی عێراق بەجێبهێڵن. 

ئەم هەڵوێستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دوای ئەوە دێت کە جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە (١٠) ڕۆژە بە توندی دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە و زۆرینەی شیعەکانی عێراق-یش پاڵپشتی حەماس و فەڵەستینیەکان دەکەن. 


PM:07:51:18/10/2023