کەمال کەرکوکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک – گەرمیانی پارتی دووردەخرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە بڕیاری مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەمال کەرکوکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی (کەرکوک – گەرمیانی) پارتی دوورخرایەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمال کەرکوکی لە پۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی (کەرکوک – گەرمیانی) پارتی دووردەخرێتەوە و تائێستاش تەنها (لیزا فەلەکەدین کاکەیی) بۆ شوێنەکەی دیاریکراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانە لە کەمال کەرکوکی و پێیان باشە گۆڕانکاری بکرێت، هاوکات بەوپێیەی ناوبراو چەندین لێدوانی توندی بەرامبەر بە حكومەتی فیدراڵ و یەکێتی هەیە، بەوهۆیەوە لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوە و دەهێنرێتەوە بۆ مەکتەب سیاسی لە هەولێر. 


PM:08:49:18/10/2023