بە درۆنی خۆکوژی هێرشکرایە سەر سەربازگەیەکی ئەمریکا

 بەسێ درۆنی خۆکوژ هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا و تا ئێستا زانیاری لەسەر زەرەر و زیانەکان نەزانراوە.

سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: "بنكەی "تەنەف" ی سەربە هێزەكانی هاوپەیمانان لەسنوری سوریاو ئوردن و عێراق لەسنوری نێوان عێراق و ئوردون بە سێ‌ فرۆكەی بێفرۆكەوان كراوەتە ئامانج".

دوێنێ چوار شەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند "هێرشی فرۆكەی بێ فرۆكەوان بۆ سەر هەردوو بنكەی هێزەكانیان لە عەین ئەسەدو حەریر ئەنجامدراوە، و تا ئێستا زانیاری لەسەر زەرەر و زیانەکان نەزانراوە".



AM:11:17:19/10/2023