مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی عەلاق كۆبووه‌وه‌ و لە دیدارەکەدا تاوتوێی بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیری ئابوری کرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە تایبەتی بانکی ناوەندی، لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیری ئابوری، کرا.

لە کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی ڕایگەیاند" پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، پێشکەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتییاندایە، هاوڕابووین لەسەر گرنگی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاری لە پێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری داراییدا". 


PM:01:40:19/10/2023