یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبونهوه و بڕیاریان دا یاداشتێكی چوار خاڵی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ جێبەجێکردنی.
لە راگەیەندراوێکدا کە دوای کۆبوونەوەی مانگانەی خۆیان بڵاویانکردەوەو دانەیەکی دەست ( سپی ) کەوتووە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوا دهكەن، وەزارەتهكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ریزبەندی پێشەوەی لیستی موچە دابنرێن.
لەو راگەیاندنەەدا هاتووە" دەستبکرێت بە پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژیش بە دامەزراندن یاخود بە گرێبەستكردن لەگەڵیان دهبێت".
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، جەخت كراوەتەوە لەسەر یەك گوتاری یەكێتی مامۆستایان، هەروەها ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و نوێكردنەوەی ئەندامێتی مامۆستایان كەوا بڕیارە لە مانگی١٢ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بەرێوەبچێت.
یەکێتی مامۆستایان وا دەڕوانێتە ئەو چوار خاڵە کە دەبنە بنەما بۆ دەستکردنەوە بە خوێندن.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ٢٢ ی تشرینی یەکەم ناوچەکانی سلێمانی خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی بەخۆوە بینی و جەختیان لەسەر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردەوە تا داواکارییەکانییان جێبەجێدەکرێت.