لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام زانکۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

یاریدەدەری زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایدەگەیەنێت" هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام دیارینەکراوە". 

پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانییەوە هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام. 

بەشێکی زۆری مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن کە تا داواکارییەکانیان جیبەجێ نەکرێت ناگەڕێنەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن.


PM:06:47:23/10/2023