سەنتەری میترۆ و سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی دەکەن

هەریەک لە سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان داوا دەکەن ده‌ستبه‌جێ رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی ئازاد بکرێن. 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان، ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" راگرتنی جەمال عەبدوڵا پەیوەندی بە کەیسی شەڕێکەوە هەیە کە پێش شانزە ساڵ لەمەوبەر  رویداوە، سکاڵاکار سکالایەکی لەسەر تۆمارکردوە گوایە جەمال عەبدوڵا بە دەمانچە هێرشی بۆ بردوە، بەڵام ئەوان پشتراستی ناکەنەوە". 

ڕاشیگەیاندووە" دۆسیەی عيماد بيلال، سکاڵاکارەکەی رۆژنامەنوسە لە میدیای کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆمێنت عيماد توڕبووە و تەشهیری کردووە، پێش ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر هات ڕاوێژی پێکردن، ئەوانیش پێمان وت بچێتە بەردەم دادوەرو نێوەندگیری بۆ دەکەن لەگەڵ سکاڵاکار". 

لەلایەکی دیکەوە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رایگەیاندووە" لە سەرەتای سەرھەڵدانی کێشەی نێوان عیماد بیلال و ھیوا عوسمانی سەرنوسەری رون میدیا، ئەوان پێیان راگەیاندن کە کێشەکەیان تایبەتە و دورو نزیک پەیوەندیی بە میدیاو کاری رۆژنامەنوسیەوە نیە". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری میترۆ: 

هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئازادکردنی رۆژنامەنووس عيماد بيلال و جەمال عەبدوڵا بۆ ئەوەی سبەینێ بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

بەدواداچوونی ئێمە بۆ کەیسەکانیان بەم شێوەییە:

1- راگرتنی جەمال عەبدوڵا پەیوەندی بە کەیسی شەڕێکەوە هەیە کە پێش شانزە ساڵ لەمەوبەر  روویداوە، شکاتکار سکالایەکی لەسەر تۆمارکردوە گوایە جەمال عەبدوڵا بە دەمانچە هێرشی بۆ بردوە، (ئێمە پشتڕاستی ناکەینەوە) بەڵام کەیسەکە وا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چۆتە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی وەک شاهید بۆ کەیسێکی جیاواز، لەوێ  پێیان ووتوە کە نۆ جار داوامان کردوی نەهاتووی و ئەمری دەسگیرکردنت بۆ دەرچووە.

2-  کەیسی عيماد بيلال، سکاڵاکار رۆژنامەنوسە لە میدیای کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆمێنت عيماد توڕبووە و تەشهیری کردوە.

عيماد پێش ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر هات ڕاوێژی پێکردین، ئێمە پێمان ووت بچێتە بەردەم دادوەرو نێوەندگیری بۆ دەکەین لەگەڵ سکاڵاکار. 

کاری جدی هەیە، تێگەیشتن هەیە، کە جەنابی حاكم نەرمی بنوێنێ و هەردووکیان بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

پێمان وایە هەر ئەمڕۆ دەکرا بە زەمانەتی شوێنی کاری هەردووکیان، نەرمی بنوێنن و بەکەفالەت ئازاد بکرێن. 

ئەوانەشی هێرش دەکەنە سەر میترۆ گوایە هەڵوێستی نییە، هەر سوپاسیان دەکەین.

ڕێکخەری میترۆ

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکای رۆژنامەنوسان: 


PM:11:29:23/10/2023