نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکات

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی گرژییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین و ڕووسیا و ئۆکرانیا، کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان کرد ئاگربەست لە کەرتی غەززە بکرێت. 

ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە کۆی ١٩٣ لە نوێنەرانی وڵات، بە دەنگی (١٧) وڵاتی ئەندام داوا کرا لە  کەرتی غەززە ئاگربەست رابگەیەندرێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە دەنگ لەسەر کۆنووسی بڕیاری عەرەبی درا کە تێیدا چەند چارەسەرێکی مرۆی بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی غەززە خرایەڕوو. 

جگە لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، جەختیان کردەوە کە نابێت جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا پشتگوێ بخەن، یەکێک لە پلانەکانی یەکێتییەکە تەرخانکردنی (٢١) ملیار دۆلار بوو بۆ هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا.


PM:11:46:27/10/2023