سه‌رۆكی فه‌رمانگه و میدیا و زانیاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت" ناكرێ مووچه وه‌ك بارمته دژی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌كاربهێندرێت"، دەشڵێت" كاتێك نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا مانگانه مووچه‌مان دابه‌شدەکرد".
جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمشەو یەکشەممە بە كوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند" ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كه له‌لایه‌ن هه‌رێمەوە ره‌وانه كراوه، له‌لایه‌ن به‌غداوه په‌سه‌ندكراوه، به پشتبه‌ستن به یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، دوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی ته‌رازووی پێداچوونه و په‌سه‌ندكردنی، ده‌بێت شایسته داراییه‌كان ره‌وانه بكرێ كه تا ئێستا به‌شێكی زۆر كه‌م نێردراوه".
وتیشی" هیچ گرفتێك له به‌رده‌م ناردنی ٧٠٠ ملیاره‌كه نییه، ره‌نگه هه‌ندێ بابه‌تی هونه‌ری ورد له دوای شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كه گرفته‌كان زۆر بچووكن مابن، نابێت ببنه رێگر بۆ نه‌ناردنی شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ٣٠ رۆژ جارێك مووچه‌ی دابه‌شكردووه".
ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری دواكه‌وتنی ٧٠٠ ملیاری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه.
جوتیار عادل دەشڵێت" ناكرێ مووچه وه‌ك بارمته دژی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌كاربهێندرێت، ئێمه رێككه‌وتن ده‌كه‌ین، له به‌غداوه پێوه‌ی پابه‌ند نابن".
لە ئێستادا لە کۆتایی مانگی (١٠) نزیک دەبینەوە، فەرمانبەران مووچەی مانگی (هەشت و نۆیان) وەرنەگرتووە و هەرێم چاوەڕێی پارەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی مووچە.