لە نوێترین لێدوانیدا میسی باسی جوانترین و گرنگترین گۆڵی ژیانی دەکات و رایدەگەیەنێت سێ گۆڵ گرنگترینە لە ژیانیدا.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە زیاتر لە 800 گۆڵی تۆمار کردووە، ئایا گۆڵێکی تایبەتت هەیە میسی وتی:" گۆڵی تایبەت و گۆڵی گرنگ کە تۆمارم کردبێت لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یاری کۆتایی جامی جیهانی بوو.
دەشڵێت:" هەروەها ئەو گۆڵەی کە هەمیشە لەبیرمە و خۆشم دەوێت بەهۆی گرنگییەکەیەوە ئەو گۆڵەیە کە بەرامبەر ریاڵ مەدرید تۆمارمکرد کاتێک لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 0-2 براوە بووین لە یاریگای بێرنابیۆ".
لە کۆتایدا دەڵێت :" بۆیە تا ئێستا یەکێک لەم گۆڵانە هەڵدەبژێرم کە گرنگ و تایبەتن.