پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە کە " بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتیی لەگەڵ  پارتی دیموکراتی کوردستاندا کۆببێتەوەو گفتوگۆی چەند بابەتێکی گرنگ بکەن".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە".

هەروەها سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند" تا ئێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریی نەکراوە و بۆ  ئەو مەبەستە هەردوولا لەگفتوگۆداین".

پێشتریش ماڵپەڕی " سپی "  بڵاویکردبووە کە یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەیانەوە لە هەوڵدان بۆ چارەسەکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ پارتی، هەرچی پارتیشە لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی خۆیدا جەختی لەسەر چاککردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی هەرێم کردۆتەوە و چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی لە هەولێر بەڕێوەچووە.



PM:07:44:04/11/2023