بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە چەند فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا کرانە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (٤:٠٠) بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە چوار فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بنکەکانى هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر بۆردومانکران.
لەکاتى ئەنجامدانى هێرشەکاندا كونسوڵخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکانى ئەو هێرشە نەزانراوە.
هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە چەند گەشتێکى فڕۆکەخانەى هەولێر وەستاوە و ژمارەیەك گەشتی ئاسمانی دواخراون.
تا ئێستاش فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر هیچ لێدوانێکى فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.