كۆمسیۆنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق خشتەی کاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد و بڕیارە سبەینێش کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی تشرینی دوووەمی ٢٠٢٣، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، "بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ٤٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت"

باسی لەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە، کۆمیسیۆنەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکەیشدا هەردوولا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

بڕیارە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و بەهۆی کارانەبونی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهاتنی وادەی پەرلەمانی کوردستان کە دەسەڵاتی کاراکردنەکەی هەیە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات.


PM:04:28:07/11/2023