ڕۆناڵدۆ دەرگایەکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا دەکاتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی 
 ئەلنەسری سعودی، ڕووی کردە بوارێکی نوێ لە جیهانی بازرگانی دوور لە تۆپی پێ، هاتە ناو گۆڕەپانی ڕاگەیاندن، ئەمەش لە ڕێگەی کڕینی گروپی وەبەرهێنانی "ئێکسپرێسۆ لیڤەری” کە کۆمپانیای "کۆڤینا میدیا” لەخۆدەگرێت .

 کۆڤینا میدیا کۆمەڵێک دەزگای میدیایی پورتوگالی لەخۆدەگرێت، وەک کۆریۆ دا مانیا، ڕیکۆرد و جۆرناڵ دی نیگۆس.

 ئێکسپرێسۆ لیڤێری لەلایەن کۆمەڵێک وەبەرهێنەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەنێویاندا ڕۆناڵدۆ کە مێژوویەکی ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڤینا میدیا هەیە.  بەڵام سەرەتای ئەمساڵ ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ پەیوەندیکردن بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە.

 ناکۆکیی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ کەناڵی کۆریۆ دامانیا لە یۆرۆی 2016 دەستیپێکرد، کاتێک یاریزانە پورتوگالیەکە مایکرۆفۆنەکەی لە ڕۆژنامەنووسێک ڕفاند و فڕێیدایە ناو ئاوێکەوە.


PM:12:54:10/11/2023