وێنە..بانە شیروان بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی گەنج و بەناوبانگی کورد بانە شیراوان لە رێگەی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەی جیاوازی خۆی بە ستایلێکی نوێ و جیاواز دەرکەوت.

بانە شیروان زۆربەی گۆرانییەکانی بە زمانی ئینگلیزییە و بەرهەمەکان و چالاکییەکانی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مایەی سەرنجی هەوادارەکانی.

بانە لە ٢٠٠١ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵی لە بەرنامەی کوردئایدڵ بەشداری کرد و گەیشتە قۆماغی کۆتایی بەرنامەکە و هەر لەم رێگەیەش بەناوبانگ بوو.لە تەمەنی ١٧ ساڵی یەکەم گۆرانیی لەگەڵ نەوید زەردی وت و لە ساڵی ٢٠١٩ یەکەم گۆرانی خۆی بە تەنیایی وت و بڵاوکردەوە.




PM:10:06:10/11/2023