شارەوانی سلێمانی دانیشتوانی ٢٩ گوند ئاگادار دەكاتەوە

سەرۆكایەتی‌ شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ٢٩ گوند ئاگادار دەكاتەوە كە دروستكردنی خانوو لەو گوندەكان ڕابگرن.

لە راگەیەندراوێكەی سەرۆكایەتی‌ شارەوانی سلێمانیدا ئاماژەی‌ بەوەكراوە "شارەوانیمان بەپێی یاسای قەدەغەكردنی زیادەڕەوی (ژمارە 3 ساڵی ٢٠١٨) خانووكردنی لە سنووری گوندەكانی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا راگرتووە، چونكە سنوورە فراوانكراوەكانی ئەو گوندانە تەنها رێكاری ئەندازەییان بۆ كراوە و هێشتا رێكارە یاساییەكانیان تەواونەكراوە".

هەروەها هاتووە "هەتا ئامادەكردنی ئەم ئاگادارییە بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فراوانكردنی حەرەمی 29 گوند لەو گوندانە هێشتا پەسەند نەكراوە".

لەراگەیاندراوەكەدا نوسراوە "لە رووی یاساییەوە ئەو سنوورە فراوانكراوانە بە (سنووری حەرەمی گوند) دانانرێن بەڵكو بە (سنووری گەڕەكی ئەو گوندە) دادەنرێن و بەر یاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەمواركراو) دەكەون نەوەك یاسای تاپۆكردنی حەرەمی گوندەكان (ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٢)".

سەرۆكایەتی‌ شارەوانی‌ سلێمانی‌ جەخت دەكاتەوە "یەكێك لە مەرجەكانی تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆ (واتە خانووی دەرەوەی سنووری حەرەمی گوند) ئەوەیە كە خانووەكە پێش رێكەوتی (٢٠٢٠/١٢/٣١) دروستكرابێ، بۆیە شارەوانیمان ناتوانێ رێگەپێدان بدات بە دروستكردنی خانوو لەو سنوورە فراوانكراوانەدا هەتا بەیاننامەیان بۆ دەردەچێ بە ئەژماركردنیان بە سنووری حەرەمی گوند".

روونیشیكردووەتەوە كە "ئەوسا بەر یاسای (ژمارە ١٢ی‌  ساڵی ٢٠١٢) دەكەون و دەتوانین رێگەپێدانیان بدەینێ بە دروستكردنی خانوو، چونكە خانووی ناو حەرەمی گوند بە خانووی زیادەڕەوی دانانرێ، بەڵام پێشەكی دەبێ دڵنیابین لەوەی كوێ بە حەرەمی گوند دادەنرێ و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی پەسەندكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانین".

ناوی گوندەكان بریتین لە:

گوندی قڕگە

گوندی قرەگوغان

گوندی كەڵەكن

گوندی كانی گۆمە

گوندی عەواڵ

گوندی كۆستەی چەم

گوندی خەلیفاوا

گوندی ئاوبارە

گوندی خێوەتە

گوندی ئاشەسپی

گوندی مەلا داود

گوندی كانی بەردینە

گوندی بابان

گوندی كەنەسوورە

گوندی قولەرەیسی سەروو

گوندی هوانە

گوندی شێخ وەیساوا

گوندی ئاڵیاوای خواروو

گوندی بەردەكەڕ

گوندی فەرەج ئاوا

گوندی ژاڵەی خواروو

گوندی ژاڵەی سەروو

گوندی ژاڵەی جەزا جاف

گوندی رازیانەی كۆن

گوندی رازیانەی نوێ

گوندی رازیانەی كانی شینكە

گوندی داربەڕووڵە

گوندی سەماوات.

گوندی ناوگردان



AM:11:20:11/11/2023