یەکێتی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و هەولێر و چەند مەڵبەندێکی تر دەستنیشان کرد

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢ ی تشرینی دووەم بەرپرسی چەند مەڵبەندێکی یەکێتی دیاریکرد لە ناویشیاندا مەڵبەندی سلێمانی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ( سپی ) راگەیاند مەکتەبی سیاسی یەکێتی زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی کرد بە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی حزبەکەی.

هەروەها دکتۆر مەجید حەمە ئەمین کرا بە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر.

گەرمیان، سالار مەحمود ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرا بە بەرپرسی مەڵبەندی ئەو دەڤەرە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەرپرسیارێتی مەڵبەندی کۆیە، کادیری ئەو حزبە تەحسین نامقی کردە بەرپرسی ئەو مەڵبەندە، ناوبراو ئەندامی سەرکردایەتی نییە. 



PM:06:15:12/11/2023