دادگای فیدراڵی بڕیارێکی سەبارەت بە بودجەی گشتی دژی حكومەتی عێراق دەركرد

دادگای فیدراڵی بڕیارێکی سەبارەت بە بودجەی گشتی دژی حكومەتی عێراق دەركرد و دەڵێت" دەبێت حكومەت ژمێرەى کۆتایی خەرجکردنى بودجە رەوانەى پەرلەمان بکات". 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێک لە دژی حكومەتی عێراق دەرچوو کە لە بڕیارەکەدا هاتووە" پێویستە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و حكومەتی عێراق پابەند بن بە پێشكەشكردنی ژمێرەی كۆتایی بوودجەی ساڵانە بە پەرلەمان، بۆ زانینی شێوازی خەرجكردنی بودجەی گشتی". 

سکاڵاکە لە لایەن ڕائید فەهمی سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق تۆمارکرابوو کە تێیدا داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە سەرۆك وەزیرانی عێراق ناچار بكرێت، بەپێی وادەی یاسایی ژمێرەی کۆتایی بودجە ئامادە بکات بۆ هەموو ساڵێک.


PM:07:15:12/11/2023