دوای ئەوەی کاتی گەڕانەوەی ئاردا گولەر دواکەت و بەهۆی پێکانێکی نوێ مانگێک دووردەکەوێتەوە و بەشداریکردنی گۆلەر لە یاریەکانی داهاتوو بۆ دوای پشووی نێودەوڵەتی دوادەخرێت و ریاڵ مەدرید رایگەیاند" گەڕانەوەی گولەر وردە وردە و بێ پەلە دەبێت.
رۆژنامەنووس خۆسیە فێلیکس دیاز لە نوێترین پێشهاتتدا ئاشکرای دەکات:" ڕەنگە ئاردا گولەر بە قۆناغێکی خەمۆکیدا تێپەڕێت لە ئێستادا،ئەمەش بەهۆی ئەوەی بۆ جاری سێیەمە تووشی پێکان دەبێت و پێکانەکەی دووبارە دەبێتەوە .