حەلبوسی: رێوشوێنی یاسایی دەگرمەبەر بۆ پاراستنی مافەکانم

محەمەد حەلبوسی دوای دورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" بۆ پاراستنی مافەکانم رێوشوێنی یاسایی دەگرمەبەر.


محەمەد حەلبوسی ھەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیاری دورخستنەوەی راگەیاند" بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و رێوشوێنی یاسایی دەگرمەبەر بۆ پاراستنی مافەکانم.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دادگای فیدراڵی بەو بڕیارانەی دەریدەکات رێز لە دەستور ناگرێت.

دوابەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی پێش کەمێک چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویان کردەوە" که، سێ وەزیری عەرەبی سوننه دەستیان لەکار کێشایەوە و چاوەروان دەکرێ دۆخی عێراق بەرەو شڵەژان بچێ".

هەروەهاحزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات بە فەرمی بڕیاریدا وەزیرەكانی لە حكومەت بكشێنێتەوەو پەرلەمانتارەكانیشی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بکەن.

ئەمرۆ سی شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پارێزەری حەلبوسی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دادگای فیدراڵی ئەو داوایەی کە پارێزەر لەیس دلێمی لەسەر ئەلحەلبوسی تۆماری کردووە، لەبەرچاو گرتووە".



PM:10:36:14/11/2023