کەمێک پێش ئێستا دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە".
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) لەو ڕوونکردنەوەیەدا ئاماژە بەوە دەکات، کاتژمێر (١٠:٢٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەکار دەهات.
لای خۆشیەوە مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌سەر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر راگه‌یاند.
بەپێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی یەک مانگی ڕابردوودا تائێستا (٥٨) جارهێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە (٢٧) جار له عێراق و (٣١) جاریش له سوریا بووە.