حكومه‌تی عێراق موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج دەكات
حكومه‌تی عیراق له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2014 بودجه‌ی هه‌ردوو مانگی (8 و 9)ی جێكردووه‌ته‌وه و بڕیاروایە سبه‌ینێ له دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیاری خه‌رجكردنی موچەی هەر دوومانگی 8 و9ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.
لەمبارەیەوە مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند :" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باره‌ی بودجه‌ی عیراق ومووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه راپۆرتی حه‌وت مانگی رابردووی بودجه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، وتیشی: "بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئاب و ئه‌یلوولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه و له بودجه‌دا جێگیر كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه ده‌رئه‌كه‌وێت، وتیشی:"سبه‌ینێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ هه‌ردوو مانگی ئاب و ئه‌یلوول به ئه‌رێنی ده‌درێت، بۆ حه‌وت مانگه‌كه‌ی رابردووش دواتر ده‌رئه‌كه‌وێت و تائێستا زانیاری‌یان له‌باره‌یه‌وه نییه".
PM:02:13:29/09/2014