ئه‌و كه‌سانه‌ی دەستڕێژی گولـلەیان له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردبوو ده‌ستگیركران.
لەوبارەیەوە شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ دووشەممە به میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە" ئه‌و كه‌سانه‌ی لە کەرکوک دەستڕێژی گولـلەیان له نووسینگه‌كه‌مان كردبوو ده‌ستگیركران".
دەشڵێت" وێڕای ده‌ستگیركردنیان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شیاندا گیرا و دواتریش ورده‌كاری بۆڕای گشتی له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه بڵاوده‌كرێته‌وه".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەررۆکی پەرلەمانی عێراق کرا.