سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان( ماوە بۆ درێژکراوە) سەردانی بەغدا بکات ولەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند" لە کۆبوونەوەکەدا شایستەدارییەکانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان له‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێ دەکرێت، هاوکات لە بەشێکی دیکەدا گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق دەکرێت".



PM:12:29:26/11/2023