لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها لە هەولێریش نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥٦ هەزار و ٢٠٠ دینار، نرخی کڕینیش بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

هاوکات لە بەغدای پایتەختی عێراق-یش نرخی دینار بە ١٥٥ هەزار و ٩٠٠ دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار تۆمارکرا، بەیانی ئەمڕۆش بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ١٨٩ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا. 


PM:05:46:30/11/2023