کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆسەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان باران بارین بەشێوەی نمە باران لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا سێ) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 


AM:10:26:05/12/2023