وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "رۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی كانونی یه‌كه‌م موچه‌ی مانگی ١١ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه دابینكراوه".
ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجامداون و بانکەکان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشەممە ٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ ، مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
رۆژی ٦ی تشرینی دوه‌می ٢٠٢٣ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی)، رێكاره دارایی و ژمێرییاریه‌كانی ئه‌نجامداون و بانكه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٣، موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.