بەرشەلۆنە بۆ کڕینی جواو فلیکس بڕیاری کۆتایی دا

یانەی بەرشەلۆنە دڵنیایە لە وەرزی داهاتوو جواو فیلیکس  بەردەوام دەبێت لەگەڵ تیپەکە، کلیلی پڕۆسەکەش پلانی بریکارەکەی خۆرخی مێندێزە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەت سپۆرت ، بەرشەلۆنە دوو پێشنیازی هەیە، ئەولەویەت ئەوەیە کە خواستنەکەی بۆ وەرزێکی تر درێژ بکاتەوە بە بژاردەی کڕینی لە داهاتوودا بە داشکاندنی نرخەکەیەوە.

هەروەها یان  بەرشەلۆنە دانوستان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات بە نرخێکی کەم و بە ژمارە کە پشت بە چەند گۆڕاوێک دەبەستێت، ئەو ستراتیژەی کە لەلایەن بەرشەلۆنە و بریکارەکەی مێندێز لە هاوینی ڕابردوودا لە پرۆسەی کڕینیشدا وەرگیراون، بە ئارامی و بە ڕێککەوتنێکی تەواو دانوستانیان لەسەر دەکرێت لەگەڵ یاریزانەکە.

لەکۆتایدا رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت :" بەرشەلۆنە درک بەوە دەکات کە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە پورتوگالییە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید مەحاڵە،ئەمەش پاش یاری نێوان بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆمەدرید کە تێیدا فلیکس لەگەڵ چەند یاریزانێکی ئاتلەتیکۆمەدرید بوو بە کێشەیان.


PM:05:30:05/12/2023