پاسپۆرتی گەرمیان بۆ هاوڵاتییان: بەهۆی گۆڕینی سیستەم سەردانی نوسینگەکەمان مەکەن

پاسپۆرتی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" بەهۆی گۆڕینی سیستەم، سەردانی نوسینگەکەمان مەکەن". 

نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە" لە ئەمڕۆوە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگیردرێت، بەهۆی ئامادەکاری بۆ کارابوونی سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، بەو هۆیەوە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە سەردانی نوسینگەکەمان نەکەن، بەدەر لەو کەسانەی کە مامەڵەی پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و چاپکراوە، بۆ ئەوەش تەنها بەشی پێدانەوەی پاسپۆرت بەردەوام دەبێت کە ڕۆژانە لە کاتژمیر (٨:٣٠)ی بەیانییەوە تا (٤:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ئامادەکردنی هۆڵەکانی نوسینگەکەیان و دانانی ئامێرەکانی سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و کاتێک دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێ، ئاگاداری بڵاودەکەنەوە. 


PM:12:30:06/12/2023